پێنج هۆكار واتلێدەكات زیاتر گێلاس بخۆیت

1- یارمەتیت دەدات بۆ نوستن :
ئەگەر شەوانە بە ئەستەم خەوت لێدەكەوێت ئەوە تەنها چەند دەنكێك لەم میوەیە بخۆ بۆ ئەوەی بە ئارامی بخەویت .

2- بۆ چاو زۆر بەسوودە :
گێلاس ڤیتامین A ی تیادایە و ئەمەش یەكێكە لە ڤیتامینە پێویستەكان بۆ چاو .

3- دەتپارێزێت لە توشبوون بە شێرپەنجە : 
توێژینەوە  نوێكان ئەوەیان ئاشكرا كردوە خواردنی گێلاس مرۆڤ لە توشبوون بە شێرپەنجە دەپارێزێت چونكە بڕێكی زۆر پێكهاتەی دژە ئۆكسێنەری تیادایە .

4- هەرسی گەدە ئاسان دەكات :
ئەو ڕیشاڵانەی لەناو ئەم میوەیەدا هەیە بۆ جەستە پێویستە و هەرسی گەدەش ئاسان دەكات .

5- بۆ تەندروستی دڵ زۆر بەسوودە :
ئەم میوەیە توانای ڕێكخستنی لێدانەكانی دڵی هەیە و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ كەمدەكاتەوە .

Back to top button