مه‌سرور بارزانی سەرەخۆشی له‌ جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ده‌كات

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌هۆی كۆچی دوایی هاوسه‌ری شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاوكرده‌وه‌ و دڵنه‌وایی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم و كه‌سوكار و خانه‌واده‌ی كۆچكردوو ده‌داته‌وه‌.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا ، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان .

بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو ( پڕشنگ ڕەشید عەبدولکەریم ) ی هاوسەری بەڕێزتانم بیست . پرسە و سەرەخۆشیتان لێدەکەم و هیوادارم خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە ئێوە ببەخشێت .

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 2020/9/21

Back to top button