سێ حیزبه‌ ئیسلامیه‌كه‌ راگه‌یانراوێكی چوار خاڵی راده‌گه‌یه‌نن

خواكوڕك

هه‌رسێ لایه‌نی ئیسلامی، كۆمه‌ڵ و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و یه‌كگرتووی ئیسلامی، ئه‌مرۆ شه‌مه‌ 28/1/2017 كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان لە بارەگای سەرەکی بزووتنەوەی ئیسلامی لە سلێمانی، بەسەرپەرشتی کەسی یەکەمی هەرسێ لایەنەکە ئەنجامداوه‌.

دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی دەستەی باڵای کاری هاوبەش، کە پێکدێت لە هەرسێ لایەنی ئیسلامی و نوێنەرانی رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی سازكراوه‌ و راگه‌یانراوێكی 4 خاڵیان بڵاوكردۆته‌وه‌.
دەقی راگەیێندراوی کۆبوونەوەی دەستەی باڵای هاوبەش

رۆژی شەممە 28-1-2017 دەستەی باڵای کاری هاوبەش، کە پێکدێت لە هەرسێ لایەنی ئیسلامی و نوێنەرانی رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی، لە بارەگای سەرەکی بزووتنەوەی ئیسلامی لە سلێمانی، بەسەرپەرشتی کەسی یەکەمی هەرسێ لایەنەکە ئەنجامدرا، کە تێیدا تاوتوێی بارودۆخی کوردستان و ناوچەکە کراو تیشک خرایە سەر دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکان.

دەربارەی کاری هاوبەشی ئیسلامی، کۆبوونەوەکە ئەم تەوەرانەی خوارەوەی تاووتوێکرد و بڕیاری پێویستی لەسەردا.

1. پەسندکردنی کارنامەی دەستەی باڵای کاری هاوبەش.

2. تووندوتۆڵکردنی پەیوەندییەکان و بەردەوامی سەردان و بەسەرکردنەوەی لایەنەکان بۆ لای یەکتر.

3. دانانی بەرنامە و میکانیزمی گونجاو بۆ هەماهەنگی نێوان دامودەزگاکانی لایەنە ئیسلامییەکان.

4. ئامادەکاری بۆ دیدارێکی ئیسلامی فراوان بۆ لایەن و رێکخراو و کەسایەتییە ئیسلامییەکانی کوردستان.

کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان
بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان

28-1-207

Back to top button