مه‌سرور بارزانی پیرۆزبایی لە یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان ده‌كات

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە یادی 50 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامیی كوردستان، پەیامێك بڵاو دەكاتەوە.

لە یادی 50 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامیی كوردستان، پیرۆزبایی لە ئێوە و سەرجەم مامۆستایانی ئاینی لە كوردستان دەكەم و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم .

دەقی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یادی پەنجا ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان:..

بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان .

لە یادی پەنجا ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان، پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و سەرجەم مامۆستایانی ئایینی لە کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم .

زانایانی ئایینی ئیسلاميی کوردستان، رۆڵێکی گرنگ و بەرچاویان لە مێژووی ڕۆشنبیریی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستاندا هەبووە. هەروەها رۆڵی زانایانی ئایینی لە بەرگریکردن لە پرسە نیشتمانییەکان و گەشەپێدانی هزری میانڕەوی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی ئایینی لە کوردستاندا، جێی ستایش وپێزانینە. هیواداراین زانایانی ئاینیی بەردەوام بن لە رووبەڕووبوونەوەی تووندڕەوی و بڵاوکردنەوەی پەیامی ئاشتیخوازی و لێبوردەیی و داکۆکیکردن لە ماف و دەسکەوتەکانی گەلی کوردستان و هوشیارکردنەوەی کۆمەڵگە بۆ خۆپارێزی و پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان .

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2020/9/21

Back to top button