پهرلهمانتارێكی پارتی بۆ كاروان گهزنهیی : كاتێك هەرزەكار و كاڵفام دەبنە سیاسەتوان هەر ئەوەیان لێ چاوەڕێ دەكرێت
ئەندامێكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان بە توندی وەڵامی پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەداتەوە و ئاشكرای دەكات كە لە پێناو شاردنەوەی ئەو ”مافیاگەری“یەی لە دەروازە سنوورییەكانی دەڤەری سلێمانی دەكرێت، باسی بازگەی شێراوە دەكات.
كاروان گەزنەیی، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان، نووسینێكی لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاو كردۆتەوە و بە چاوپۆشیكردن لەو دەیان بەڵگە ڤیدیۆیی و ڕاپۆرتانەی جەخت لە كاری قاچاخی و مافیاگەری و هاوردەكردنی هەزاران تانكەری باری نایاسایی تەنانەت بەبێ كردنەوەی دەرگاكانیشیان، بانگەشەی ئەوەی كردووە گوایە لە بازگەی شێراوە لە هەولێر بڕێك پارە لە بارهەڵگرەكان وەردەگیرێت.
لە بەرامبەردا شوان زرارى، ئهندامى پهرلهمانى كوردستان له فراكسیۆنى پارتى ڕاگهیاندووه، ئهوانهى دۆخى نالهبارى ئێستاى حكوومەتیان بۆ موزایهدهى سهر شاشهكان و سۆشیال میدیا قۆستۆتەوە، ”باشتر وایه تۆزێك بهدواداچوون بۆ مهرزهكانى ژێر دهسهڵاتى خۆیان بكهن“.
زرارى ئەوەشی ئاشكرا كردووه كە بە شێوەیەكی گشتی بارهەڵگرەكان لە بازگەكانی سنووری هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە دوو جۆر مامەڵەیان بۆ دەكرێت كە لە سەرجەمی ئەو پارەیەی لێیان وەردەگیرێت، تەنیا ٣٠٪ی بۆ حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەنێردرێت و ”زیاتر لە ٧٠٪ی پارەكە بۆ مافیاكان و مافیاگەرییەكەی خۆیان دەڕوات“.
لە كۆتاییشدا پەرلەمانتارەكەی پارتی وەبیر كاروان گەزنەیی هێنایەوە: كاتێك ههرزهكار و كاڵفام بوون بە سیاسهتمەدار و خۆیان لێ بوو بە دەمڕاستی خەڵك، هەر ئەوەیان لێ چاوەڕوان دەكرێت.