مستەفا کازمی سەردانی پاریس دەکات

سەرۆك وەزیرانى عێراق سەردانى فەرەنسا دەکات، کڕینى چەکى فەرەنسیش یەکێکە لە ئامانجەکانى سەردانەکە.

بەگوێره‌ی لێدوانى سەرچاوەیەکى نزیك لە ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق ئاشكرای ده‌كات، لە ناوەڕاستى مانگى داهاتوودا مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق سەردانى فەرەنسا دەکات.

بەگوتەى ئەوسەرچاوەیە، جگە لە دۆسیەى پەیوەندیەکانى نێوان پاریس و بەغدا وهاوکارى وهەماهەنگى لە بوارى ئابورىو سەربازى وئەمنیدا، کڕینى چەک لە فەرەنسا یەکێکە لە ئامانجەکانى سەردانەکەى مستەفا کازمى بۆپاریس.

Back to top button