پشتیوان سادق: ئەو خۆشەویستی و گیانی پێکەوەیەیی لەکوردستان هەیە، بوەتەجێگەی سەرسامی جیھان

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، شاندی وڵاتانی بیانی کە دێنە هەرێمی کوردستان بەبایەخەوە دەڕوانە پێکەوەژیانی ئایینی نێوان سەرجەم نەتەوە و ئاینزاجیاوازەکان، هەروەها “ئەو خۆشەویستی و گیانی پێکەوەیەیی لەکوردستان هەیە، بوەتە جێگەی سەرسامی جیهان”.

پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جێنۆڕۆسۆ کاڵۆنج، باڵیۆزی فلیپین لە عێراق و بەسما محەمەد، بەرپرسی توندوتیژی و بەرەنگاربونەوە لەکۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق کۆبوەتەوە و باسی پێکەوەژیان و هاتنی ئاوارەکان بۆ هەرێمی کوردستان کراوە.

لەراگەیەنراوەکەدا هاتوە، لەھەردو دیدارەکاندا گفتوگۆی ھاتنی ئاوارەکانی ناوەراست و باشوری عێراق کراوە بۆ کوردستان ھەروەھا پێکەوەژیانی ئایینی لە کوردستان بەگرنگ وەسف کراوە.

وەزیری ئەوقاف لەبارەی بۆچونی شاندی میوان باسی لەوەکردووە، ئەوان بەوپەری بایەخەوە دەرواننە ئەو ئاشتی و خۆشەویستی و گیانی پێکەوەیەیی لەکوردستاندا ھەیەو کە بوەتەجێگەی سەرسامی ناوچەکەو جیھان.

Back to top button