محەمەدی حاجی مەحمود: بە ئەنجامدانی ریفراندۆم کاک مەسعود گەورەترین خزمەتی بە کوردستان کرد و کارێکی گرنگی کرد بۆ مێژووی خۆی و حزبەکەی
لەگەل نزیک بوونەوەی ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان رایدەگەیێنێت: حه‌قه ئه‌گه‌ر لهگوندێكیشدا بێت كارتی ڕیفراندۆم به‌كاربهێنین و ده‌وڵه‌تی كوردی ڕابگه‌یه‌نین
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بە ده‌نگی ئه‌مریكای راگەیاندووە :”كازمی هیچی نه‌ك ته‌نها بۆ كورد بۆ عیراقیش پێ ناكرێت ئه‌و خه‌ڵكه واتێگه‌یشتووه بۆنێك دێت واده‌زانن نان و كه‌بابه ، به‌ڵام له‌وێ “كه‌ر” دا‌غ ده‌كه‌ن و بۆنی “گوێ درێژ” و شتی وایه، پشتیوانی و دڵخۆشی خه‌ڵك له‌كازمی به‌وجۆره‌یه ”
لە بارەی ریفراندۆمەوە سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان رایگەیاندووە کە “كاك مه‌سعود به ڕیفراندۆم كارێكی گرنگی كرد هه‌م بۆ مێژووی خۆی بۆ مێژووی حیزبه‌كه‌ی بۆ كه‌سایه‌تی خۆی كارێك ئه‌و كردوویه‌تی له مێژوودا نه‌كراوه، وه توانی به‌رگری ئه‌و هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی كه له‌دنیا كرا بكات و بڕیاری ڕیفراندۆم جێبه‌جێبكات”
هەروەها دەشلێت : حه‌قه ئه‌گه‌ر لهگوندێكیشدا بێت كارتی ڕیفراندۆم به‌كاربهێنین و ده‌وڵه‌تی كوردی ڕابگه‌یه‌نین