ئاسایشی هەولێر 11 بازرگانی ماددە هۆشبەرەكان دەستگیر دەكات

خواكوڕك
لە راگەیێندراوێكیدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی سەربە ئاسایشی هەولێر ئاماری كاروچاڵاكیەكانی بۆ مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵ بڵاوكردەوە كە تێیدا ئاماژە بە دەتگیر كردنی 11 بازرگانی ماددەیهۆشبەر كراوە,
بە پێی راگەیێنراوێك, كە وێنەكەی دەست (خواكوڕك) كەوتووە, بەڕێوەبەرایەتی گشتی نە هێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی سەر بە ئاسایشی هەولێر لە ماوەی تەنها یەك مانگ دەستی بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەر گرتووە و هاوكات 29 تۆمەتباریشی دەستگیركراون.
لە راگەیێندراوەكەدا هاتووە لەو مانگەدا دەست بەسەر 18 پارچە حەبی هۆشبەردا گیراوە, لەگەڵ دەستگیر كردنی 29 تۆمەتبار
هەروەها لە 17/1/1017 تۆمەتبارێكی بە رەگەزنامە ئێرانی, لە دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران بە 45 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر كرا, كە لەناو جەستەی خۆی شاردبوویەوە.
لە 22/1/2017 لە دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران دەست بەسەر شەفتێكی ئاسندا گیرا, كە 2 كیلۆگرام تلیاكی تێدا شاردرابوویەوە, لەگەڵ دەستگرتن بەسەر ئامێرێكی میكانیكی, كە ئەویش 6 كیلۆ گرام ماددەی هۆشبەری تێدا شاردرابوویەوە.
هەروەها لە 24/1/2017لە دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران لە كاتی پشكنینی دوو هاووڵاتی بەرەگەزنامە ئێرانی دەست بەسەر 4 كیلۆگرام تلیاكدا گیرا.
لە راگەیێندراوەكەدا ئەوەش خراوەتە روو كە هەر لەم مانگەدا 33 تۆمەتباری پەیوەست بە ماددە هۆشیەرەكاندا گیراوە, كە 22 كەسیان بە كارهێنەری و 11 ە شیان باوركان بوون

Back to top button