شاندێکی ناوچە کوردستانییەکان لە پەرلەمان، بۆ پرسێکی گرینگ سەردانی بەغدا دەکات

شاندێکی لیژنەی ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە پەرلەمانی کوردستان بە مەبەستی ڕێگری لە تەعریب و داگیرکاری ناوجە کوردستانییەکان بە دەستی عەرەب سەردانی بەغدا دەکات

 

لەمبارەوە روبینە تیاری، ئەندامی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكان لە لێدوانیكدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی : “شەپۆلێكی تەعریب و داگیركاری لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەستی پێكردووە و دیارە تا دێت داگیركاری و تەعریب روو لە ھەڵكشانە و ھیچ سنوورێكی نەھێشتووەتەوە و بە پیلان كار بۆ تێكدانی رەوشی ئەو ناوچانە دەكرێت، بە تایبەتی ھێنانی عەرەبی شۆڤێنی بۆ گوند و ناوچە كوردستانییەکان

رووبینە تیاری هاوکات بە ئاماژەدان بە داگیرکارییەکانی ئاشکرای رۆژانەی عەرەبە هاوردەکان بە پاڵپشتی هێزەکانی ئەمنی عێراق دەلێت : “رۆژانە داگیركاری بەردەوامە و دەیانەوێ زەویی كورد داگیر بكرێت لە زۆر ناوچە، بەداخەوە ئیدارەی ئەو ناوچانەش بێدەنگە لە ھەمبەر پیلانی داگیركاری و تەعریب”.

لە کۆتاییدا ئەو ئەندامەی شاندی لیژنەی ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم باس لە هەوڵیکی لە مێژینەدەکات لەمبارەوە گوتی : “لیژنەی ناوچە كوردستانییەكان دەمێكە لە ھەوڵدایە بۆ ئەوەی سنوورێك بۆ داگیركاری و تەعریب دابنرێت و بڕیاریشە شاندێكی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكان سەردانی بەغدا بكات، بێگومان ئامانجی سەردانەكەمان بۆ ئەوەیە حكوومەتی فیدڕاڵ ئەركی یاسایی و دەستووریی خۆی جێبەجێ بكات بۆ راگرتنی تەعریب و داگیركاری، ھەروەھا بە ھەماھەنگی لەگەڵ حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و لە چوارچێوەی دەستوور و یاسا، كێشەی ئەو ناوچانە چارەسەر بكرێت”.

روبینە تیاری
Back to top button