سەرۆكی لوبنان:چارەسەركردنی كێشەكانی وڵات زەحمەتە
میشێل عەون سەرۆکی لوبنان ڕۆژی دووشەممە گوتی پێدەچێت ” هیچ چارەسەرێک لە ئاسۆدا نەبێت ” سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی چاوەڕوانکراو ، هەروەها ئەوەی خستە ڕوو کە سەرۆک وەزیران ” بۆچوونی کوتلە سیاسییەکانی ناو پەرلەمانی قبوڵ نییە ” بۆ پێکهێنانی حکومەت .
لە لێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا میشێل عەون گوتی : ئەمڕۆ ئێمە لە پێکهێنانی حکوومەتدا ڕووبەڕووی قەیرانێک بووینەوە و پێدەچێت هیچ چارەیەک لە ئاسۆدا نەبێ .
سەرۆکی لوبنان ئەوەشی خستەڕوو کە مستەفا ئەدیب سەرۆک وەزیرانی دیاریکراو هیچ پێکهاتەیەکی حکومەتی قبوڵکراوی دابیننەکردووە ، ئەوەشی خستەڕوو کە ” بۆچوونی کوتلە سیاسییەکانی ناو پەرلەمانی قبوڵ نییە