وەزیری هەرێم بۆ مەلەفی بەغدا : وەک سەردەمی بەعس کەرکەک بە دەست پارێزگاری داسەپاو تەعریب دەکرێت
ئەمڕۆ دووشەممە ، خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ مەلەفی بەغدا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕاستەو خۆ و بە ئاشکرا ڕایگەیاند پارێزگاری داسەپاوی کەرکوک لە سەردەمی بەعس خراپتر تەعریبی ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەکات و زەوی کورد داگیر دەکرێت .
خالید شوانی لە بەشیکی قسەکانیدا ئاماژە بە چالاکی ئەمڕۆی عەرەبی هاوردە دەکات کە چۆن بە پاڵپشتی هێزەئەمنییەکانی عێراق لە گوندی خه‌رابه‌ی سه‌ر به ناحیه‌ی سه‌ر گه‌ڕان، كه سه‌ر به‌قه‌زای دوبزی پارێزگای كه‌ركووكه ویستوویانە زەوی جووتیارانی کورد داگیر بکەن ، بەڵام خەڵکی ناوچەکە ڕێگریان لێکردوون
شوانی لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژە بە ڕاکان جبوری پاریزگاری سەپێنداوی کەرکوک دەکات و دەڵێت راكان جبووری، پارێزگاری سه‌پێنراوی كه‌ركووك، به نووسراوی ساخته و دروستكردنی نووسروای بێ به‌ڵگه‌ی یاسایی، كارئاسانی بۆ عه‌ره‌به هاورده‌كان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه ته‌عریب بكه‌نه‌وه و بەرووکەشی یاسایی هەمان پلانی سەردەمی بەعس بەرێوە دەچێت