دەرچوونی تەندەرێك بۆ برایەكی پارێزگاری سلێمانی لە ئەنجومەن هەرادەنێتەوە
خواكوڕك
دوای ئەوەی بڕیاردرا سەردار قادر بەوەكاڵەت پۆستی پارێزگای سلێمانی بە ڕێوەببات, زۆرترین كارەكانی پارێزگای سلێمانی پەكیان كەوتووە ناتوانرێت وەك پێویست مامەلەی هاوڵاتیان رای بكرێت, بەڵام دەرچوونی تەندەرێك بۆ نۆژەنكردنەوەو دانانی هێماكانی هاتووچۆ لە سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ برایەكی پارێزگای سلێمانی بە وەكاڵەت لە نێو تەلاری ئەنجومەنی پارێزگا هەرا دەنێتەوە.
سەرچاوەیەكی بەرپرس لە ئیدارەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: برایەكی پارێزگاری سلێمانی بە وەكالەت، بەناوی تەحسین قادر تەندەری دانانن و كڕینی هێماكانی هاتوچۆی شاری سلێمانی بۆ دەردەچێت و ئەمەش رای جیاوازی لەناو ئەنجومەن و بەرپرسی یەكە ئیداییەكان و بەشێك لە بەرپرسانی گۆڕان دروستكردووە.
بە پێی زانیاریەكانی (خواكوڕك) ئەو تەندەرە بۆ كۆمپانیای (پلان) دەرچووە كە خاوەندارێتییەكەی بۆ تەحسین قادر برای سەردار قادر، پارێزگاری سلێمانی بە وەكالەت دەگەڕێتەوە.
سەرچاوەكە تیشكی خستە سەر ئەوەی كە دەرچوونی ئەو تەندەرە بۆ تەحسین قادر، رای جیاوازی لەناو یەكەی كارگێڕی بینای پارێزگای سلێمانی دروستكردووە، كە بەشێكیان دەیگێڕنەوە بۆ ئەوەی وەزارەتی ناوخۆ لەبەر پارێزگاری سلێمانی كە برای ناوبراوە رێگەی خۆشكردووەو، بەشێكی تریش وەك مافی كاركردنی ئەو كۆمپانیایە دەگێڕنەوە كەسەرجەم كارەكانی بە یاسایی كردووە.
هەروەها گوتیشی:”گومانی زۆر هەیە كە خاوەنی كۆمپانیا بوونی سەرداری برای وەك پارێزگار بە دەرفەت قۆستبێتەوە, داوای ئەم تەندەرەی كردبێت هاوكات لە بەشێكی بەدوا داچوونەكان دەركەوتووە كە سەردار قادر ئاسانكاری زۆری كردووە وە هەولی زۆری داوە تا تەندەرەكەی بۆ تەحسینی برای دەر بچێت.