سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسەو هاوخەمی خۆی ئاراستەی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا دەکات
ئەمڕۆ دوانیوەرۆی دووشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا، پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان (شێخ جەعفەرشێخ مستەفا) کرد، بەبۆنەی کۆچی دووای( پرشنگ رشید عبدالکریم)ی خێزانیەوە، هیوای خواست ئەمە دووا کۆست و دوواناخۆشی بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان بێت.