دوای په‌سه‌ند كردنی له لایه‌ن حكومه‌ت پرۆژەیاسای بودجەی 2020گەیشتە پەرلەمانی عێراق
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2020 په‌سه‌ند كرد، ئه‌مڕۆ دووشەممە 21/9/2020 پرۆژەیاسای بودجەی 2020 گەیشتە پەرلەمانی عێراق و چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەی رۆژی پێنجشەممە خوێندنەوەی یەکەمی بۆ بکرێت.
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌ره‌له‌مانی عێراق رایگه‌یاندووه كه ئه‌مڕۆ پڕۆژه‌ی بودجه‌ی ساڵی 2020 ـی عێراق ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كراوه به مه‌به‌ستی ده‌نگدانه له باره‌یه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاندووه كه ره‌نگه رۆژی پێنجشه‌ممه خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه یاسایه‌كه ئه‌نجام بدرێت. كه ورده‌كاریه‌كانی پڕۆه‌ژه‌كه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌وه
وردەکاریی پرۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی 2020ـی عێراق
– قەبارەی خەمڵێندراو 148 تریلیۆن دینارە
– تێکڕای داهاتی پێشبینیکراو 67 تریلیۆن دینارە
– کورتهێنانی خەمڵێندراو 81 تریلیۆن دینارە
– پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵی 2020
– %12.67ـی خەرجییە راستەقینەکان دەبێ
– 12.621 تریلیۆن دینار دەبێ
هەرێمی کوردستان رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوتی خاو لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە هەناردە دەکات
نەوت لە بودجەی فیدراڵی ساڵی 2020
– نرخی نەوت 40.51 دۆلار
– داهاتی نەوت 58 تریلیۆن دینارە
– داهاتی نانەوتی 9 تریلیۆن دینارە
– وەرگرتنی قەرز لە بودجەی فیدراڵی ساڵی 2020
– 15 تریلیۆن دینار قەرزی ناوخۆیی وەرگیراوە
– 5 ملیار دۆلار قەرزی دەرەکی/ هێشتا وەرنەگیراوە
– 15 ترلیۆن دینار قەرزی ناوخۆیی دیکە/ هێشتا پەسندنەکراوە