وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: جه‌یمس جێفری سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی جه‌یمس جێفری نێرده‌ی ئه‌مریكا بۆ كارووباری سوریا له‌رۆژئاوای كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسه‌كانی رۆژ ئاوا كۆبووه‌وه‌ بڕیاره‌ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستانیش كۆببێته‌وه‌،

 

له‌و باره‌یه‌وه‌ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیێنێت” جەیمس جێفری نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا لە هەولێر لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتوە، لە كۆبونەوەكەدا باس لە هەماهەنگییە بەردەوامەكان دەكرێت، بۆ دڵنیابونەوە لە كۆتاییهاتنی داعش بەیەكجاری لە عێراق و سوریا، هەوڵی گێڕانەوەی سەقامگیری بۆ ئەو ناوچانەی كە لەژێر دەستی داعش رزگاركراون.

Back to top button