پاش سێ ساڵ دەرئەنجامی نەچوونەوەی پارتی بۆ كەركووك دەبینین یان نا؟
دوای سێ ساڵ هێشتا تێنەگەیشتوون لەوەی بۆچی پارتی ناچێتەوە كەركووك؟ ئەو بریارەی سەرۆك بارزانی و پارتی دەتوانم بلێم بەشێكی پارتیش لێی تێنەگەیشت…
بەڵام ئێستا كاتی ئەوەیە روونبكرێتەوە، ئایا پارتی بۆچی دوای 16ی ئۆكتۆبەر نەچوویەوە بۆ كەركووك؟ بۆچی دوای 16ی ئۆكتۆبەر پارتی كەركووك وەك داگیركراو ناو برد؟ ئایا ئەوە تەنها لەروانگەی كێشەی ناوەخۆی دوای 16ی ئۆكتۆبەری 2017 هات؟
یان پارتی لە دونیا بینینێكی ترەوە بۆی چوو؟
لەدوای 16ی ئۆكتۆبەر ( كۆی حزبەكانی تری كورد) لە كەركووكدا مانەوە تەنها پارتی نەبێت، چونكە پارتی لەروانگەی سەروەری كوردستان دۆخەكەی هەڵسەنگاند، بۆیە نەك هەر ئامادە نەبوو بچێتەوە كەركووك بەڵكو كەركووكی وەك داگیركراو ناو برد، پارتی لەوە تێگەیشت چوونەوە بۆ كەركووك واتا لەدەست دانی سەروەری كوردستان، پارتی بەقوڵی لەوە تێگەیشتن لەدەستدانی سەروەری واتا نەمانی هیچ پێگەیەكی لە ئاستی عێراق، لەدوای سێ ساڵ ئێستا خەریكە دەرئەنجامەكانی ئەو سیاسەتە بەروونی بۆ خەڵكی كوردستان دەردەكەوێت. بفەرموون ببینین..
ئێستا كەركووك پێناسەی سیاسەتی عێراقە، لەبەرامبەر هەرێمی كوردستان، واتا بەرەهایی دەتوانین بلێن، سیاسەتی دەوڵەتی عێراق لەدژی هەرێمی كوردستان رێك ئێستا پێناسەی كەركووك دەكات، ناكرێت دۆخی كەركووك بەقوڵی نەبینرێت، لەبەرچاوی كۆی حزبەكانی تر جگە لە پارتی”گەنجی كورد دەكوژرێت، تەعریب دەكرێت و خانووی كورد دەروخێنرێت هەرچی دوژمنایەتی هەیە لەبەرامبەر كورد دا لەم شارە دا دەكرێت” بەڵام ئەم حزبانە چونكە خاوەنی هیچ سەورەریەك نین، هەر ماونەتەوە لەكەركووك، بۆیە لە هاتنی كازمی دا زۆر بەروونی دەركەوت، كە جگە لە پارتی هیچ هێزێكی تر لە ئاستی عێراقدا خاون پێگە نەماون لە سیاسەتدا، ئاخر حزبی كوردی لە بچووكترین پەیوەندی دا لەگەڵ سەروەری لەوە تێنەگات كە ئەوەی لەكەركووك دەگوزەرێت، شكاندنی كەرامەتی ئەوانە و لێدانە لە پێگەی ئەوان ئاخر بۆچی دەبێت (حیسابی سیاسیان بۆ بكرێت لە عێراق) بۆیەشە ئەو دیمەنە لە هاتنی كازمی دا دەركەوت، كە لەهەولێر چۆن كازمی دەجوڵا لە سلێمانی چۆن هەموو هێزەكانی لەبەردەم دەرگای توالێتدا بینی، ئەم وێنانە لە سیاسەتدا بێ مانا نین، ئەوە نیشانەی نەمانی پێگەی سیاسەتیان لەعێراق، ئەوە دەرئەنجامی نەچوونەوەی پارتی بوو بۆ كەركووك.
ئەوەی دەبینرێت دەرئەنجانی نەچوونەوەی پارتی بوو، بۆیە سیاسەت تەنها ئەوە نیە كە ( بە قسەهایەكی برقەدار دەخرێتە پێشت) بەڵكو سیاسەت دەرئەنجامە، دەرئەنجام تەحەكوم بە مانەوەی هێزی سیاسی و روئیا رۆشنی دەكات…