فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان سه‌رۆكێكی تریان هه‌ڵبژارد له ئێستادا فراكسیۆنی گۆڕان دوو سه‌رۆكی هه‌یه
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو عه‌لی حه‌مه سالح سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستی له كاركێشایه‌وه بۆ دیاری كردنی سه‌رۆكێكی نوێی كێشه كه‌وته نێو فراكسیۆنه‌كه و ژووی هه‌ڵبژاردنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دوای زیاتر له مانگێك ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به هه‌ڵبژاردن توانرا سه‌رۆكێكی نوێی بۆ فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان دیاری بكرێت.
به پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیای خواكوڕكئەمڕۆ لەشاری هەولێر دووبارە هەڵبژاردن بۆ سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان كرایەوە و له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا گوڵستان سەعید، وەك سەرۆك هەڵبژێردراوە، بەڵام دابان محەمەد، سەرۆكی ئێستای فراكسیۆنەكە لەو هەڵبژاردنەوەیە ناڕازییە.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له فراكسۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند كه لەئێستادا فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان بوونەتە دوو بەش، بەشێكیان كە زۆرینەن دابان محەمەد، بەسەرۆكی فراكسیۆن دەزانن و بەشێكی دیكەشیان كە پێنج پەرلەمانتارن، سەرۆكێكی نوێیان هەڵبژارد.