له رۆژئاوای كوردستان مه‌رجه‌عیه‌تێكی باڵای كورد له نێوان لایه‌نه سیاسیه كورده‌كان پێكده‌هێندرێت كه له 40 ئه‌ندام پێكدێن
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو هێزه كوردیه‌كانی رۆژئاوای كوردستان پرۆسه‌یه‌كی دیكه‌ی ئاشته‌وای سیاسی‌و ره‌خساندنی زه‌مینه‌ی به‌یه‌كه‌وه كاركردنیان ده‌ست پێكرد له به‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كان بڕیاردرا بۆ پێكهێنانی مه‌رجه‌عیه‌تێكی باڵای كورد كه له 40 ئه‌ندام پێكدێت له نێوان هه‌ردوو پارتی سه‌ره‌كی پارتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان (پەیەنەکە) و ئەنەکەسە لە ڕۆژئاوای کوردستان كاری بۆ ده‌كرێت
.
سەما بەکتاش، ئەندامی شاندی دانووستانکاری پەیەنەکە به میدیاكانی رۆژئاوای كوردستانی راگه‌یاندوو مه‌رجه‌عیه‌تێكی باڵای كورد له رۆژئاوای كوردستان دروستده‌كرێت پالپشت به رێككه‌وتنی سێی دهۆك كه له نێوان هه‌ردوو هێزوی په‌یه‌نه‌كه و ئه‌نه‌كه‌سه ئه‌نجامدران وه.دانووستانەکانی نێوان پەیەنەکە و ئەنەکەسە ٧ مانگە بەردەوامن و دوایین کۆبوونەوە لە ٢٠ی ئەم مانگەدا ئەنجامدرا
هه‌روه‌ها ئەندامی شاندی دانووستانکاری پەیەنەکە راشیگه‌یاندووه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردو لا له باره‌ی داهاتووی دۆزی کورد و ناوچە داگیرکراوەکان، بەڕێوەبردنی کار و خەبات بۆ گەڕاندنەوەی کۆچبەران بۆ زێدەکانیان لە عەفرین، سەرێکانی و گرێ سپی، دیاریکردنی سیاسەت و ستراتیژی کورد لە سوریا، نوێنەرایەتی کورد لە سوریا و جیهاندا، نوێنەرایەتی ژنان لە مەرجەعەکەدا، پاراستنی دەستکەوتەکان بە تایبەتی دەستکەوتەکانی ژنان، چۆنیەتی دەرکردنی بڕیارەکان و پەڕەوی مەرجەعەکە ڕێککەوتوون”.
هه‌روه‌ها میكانیزمی چۆنیه‌تی هه‌ڵبژاردنی 40 ئه‌ندامه‌كه‌ی راگه‌یاند كه به شێوه‌یه‌كه ١٦ کەس سەر بە پەیەنەکە و ١٦ کەس سەر بە ئەنەکەسە و ٨ ئەندامیش دەمێننەوە، کە پەیەنەکە و ئەنەکەسە هەر یەکە ٤ کەس هەڵدەبژێرێت بە مەرجێک کە وابەستەی دەزگا و پارتەکانی پەیەنەکە و ئەنەکەسە نەبن، هه‌روه‌ها ئێمه ده‌مانه‌وێت هه‌موو پارته‌كوردیه‌كانی رۆژئاوای كوردستان به‌شداری ئه‌و مه‌رجه‌عیه‌ته بن و هیچ پارتێك نه‌مێنێته‌وه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی رۆژئاوای كوردستان