بەرپرسی لقی سێی پارتی: پارتی سەرشۆری قبوڵ نیە لەكەركووك
لە لێدوانێكی دا بۆ دەنگی ئەمریكا (د.محەمەد خورشید) بەرپرسی لقی سێی پارتی لەبارەی گەرانەوەی پارتی بۆ كەركووك ئاشكرای دەكات كە پارتی بەهیچ شێوەیەك ئامادە نیە بچێتەوە كەركووك”.
پاش 16ی ئۆكتۆبەر پارتی دیموكراتی كوردستان نەگەراوەتەوە بۆ شاری كەركووك، بەرپرسی لقی سێی پارتیش دەلێت، پارتی بۆكوێ بگەرێتەوە، كە بارەگای داگیركراوبێت و ئازادی بوونی نەمابێت لەم شارە”.
هەروەها دەشلێت”بارەگاکانمان داگیرکراوە، پارتی بگەڕێتەوە بچێتە کوێ؟! ، نەهێڵن بچێتە نێو بارەگای خۆی، نەهڵێن بە ئازادی هاتووچۆ بکات، نەهێڵن بەئازادی کاری سیاسی بکات، نەهێڵن پارێزگار و قایمقام بگەڕێنەوە، گەڕانەوە چی مانایەکی هەیە؟! هەرئەوەندە بارەگایەک دانێین و خۆمان پیشانی کامێرا بدەین، پارتی هێزێکە سەرشۆڕی قەبوڵ ناکات!!