خالید شوانی: راكان جبوری ده‌ستێكی باڵای هه‌یه‌له له داگیر كردنی زه‌وی كورده‌كان
دوای ئه‌وه‌ی كه‌ركووك له ساڵی 2017 به هۆی خیانه‌تی یه‌كێتی له 16 ئۆكتۆبه‌ر داگیر كرا، له‌و كاته‌وه تائێستا پارێزگارێك به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا سه‌پێندراوه‌و وەزیری هەرێم بۆ كاروباری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا رایگەیاند، پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووك دەستێکی باڵای لە داگیرکردنەوەی زەوییە کشتوکاڵییەکانی جوتیارانی کورد لە کەرکووك هه‌یه
خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا رایگەیاند، راكان جبووری کارئاسانی تەواو بۆ عەرەبە هاوردەکان دەکات بۆ ئه‌وه‌ی ماڵ و موڵكی كورد له سنووری پارێزگای كه‌ركووك داگیر بكه‌ن.
وەزیری هەرێم بۆ كاروباری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا گوتیشی: هەندێك لە دادوەرانی کەرکووکیش لە گەڕاندنەوەی عەرەبە هاوردەکان ئاسانکاری دەکەن