شاخەوان عەبدولڵا: لەبەرامبەر بێرێزی بەكوردستان و پێشمەرگە هەرەشەی بڵاو كردنەوەی بەڵگەی خۆفرۆشی لە پێنج پەرلەمانتار دەكات

خواكوڕك
دوای ئەوەی هەڵمەتێكی میدیایی دژ بە هەرێمی كوردستان لە لایەن چەند ئەندام پەرلەمانێكی سەر بە (گۆڕان‌و یەكێتی‌و كۆمەڵ) لە پەرلەمانی عێراق لە ماوەی رابردوو دەستی پێكرد, ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت:” هەندێك لە پەرلەمانتارانی كورد لە بەغدا كە ژمارەیان(5) كەسە و ناسراون لەلای خەڵكی كوردستان, تەواو خۆیان بیرچوە لەبەرامبەر بڕێك پارە خاڵك و خاك و تەنانەت خۆشیان فرۆشتوە.
شاخەوان عەبدولڵا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی بە( خواكوڕك)ی راگەیاند:” ماوەیەكە بێدەنگیم هەڵبژارد، گوتم بەڵكو بە خۆیاندا دەچن و دێنەوە بەرەی گەل، كەچی دەبینم رۆژ لەدوای رۆژ دژایەتی و بێریزیان بەرامبەر خەڵكی كوردستان و پێشمەرگەو خاكی كوردستان زیاد دەكات، هەندێك لە پەرلەمانتارانی كورد لە بەغدا كە ژمارەیان ۵ كەسە و ناسراون لەلای خەڵكی كوردستان تەواو خۆیان بیرچوە لەبەرامبەر بڕێك پارە خاڵك و خاك  و تەنانەت خۆشیان فرۆشتوە بەداخەوە.
عەبدولڵا ئەوەشی ئاشكرا كرد لەبارەی ئەندام پەرلەمانتارەكان، كە لەبەر ئیمتیازاتی تایبەت ئەو هەڵمەتەیان دەست پێكردووەو دەلێت:” یەكێكیان لەبەر ئەوەی گرێبەستێكی تەجهیزی وەرگرتوە لە یەكێك لەوەزارەتەكان بەناوی براكەیەوە و ئەوی تر لەبەرامبەر وەرگرتنی پۆستێكی دیاری كراو ئەوانی تریش هەریەكەو بە ئیمتیازێك, عێراق والێكردون هەرچی بیرَِێزییەك هەیە بەرامبەر كورد ئەنجامی بدەن و بازاڕی (حنان فتلاوی و كاضم صیاد )یان بەتەواوی كز كردوە.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق دەشلێت:” سویند بەخودا نامەی یەكێكیانم لایە بۆ عەرەبەكانی نوسیوە دەڵێت كەركوك بەشێك نییە لە كوردستان، یەكێكی تریان دەلێت دەبێت بەهەر نرخێك بێت نەهێڵین یەكێتی خاكی عێراق بكەوێتە مەترسی ڕێگری لێ بكەین، لە پارچە پارچەبونی، دەیان شتی تر بەڵێن بێت رۆژێك بڵاویان بكەمەوە لە كتێبی یادەوەرییەكانم، برادەرێك كە ئێستا رۆژانە هێرش دەكاتە سەر هەرێمی كوردستان، سویند بەخودا لەورۆژەی كە پێویستیم بەیەك دەنگ بوو بۆ تاوانباركردنی مالكی نەك نەهاتە هۆڵەكەوە تەنانەت نەهاتە پەرلەمانیش.
لە كۆتایی قسەكانیدا شاخەوان عەبدولا دەلێت:” بە دووری نازانم هەرچی زوە لێدوان بدەن و بڵێن حەشدی شەعبی حەقی خۆیەتی تۆپبارانی پێشمەرگە بكات.

Back to top button