سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵوێزی ئیسپانیا دەکات

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە باڵوێزی ئیسپانیا دەكات. ئیسپانیا ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ گەشەپێدانی پێوەندییە بارزگانییەكان و هاندانی وەبەرهێنانی ئیسپانی لە هەرێمی كوردستان دەربڕی.

ئەمڕۆ سێشەممه‌ 22ـی ئەیلوول، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە خوان خۆسێ ئیسكۆبار باڵوێزی شانشینی ئیسپانیا لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا پەرەپێدانی پێوەندییەكانی نێوان ئیسپانیا و هەرێمی كوردستان تاوتوێ كرا، باڵوێزی ئیسپانیا ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ گەشەپێدانی پێوەندییە بارزگانییەكان و هاندانی وەبەرهێنانی ئیسپانی لە هەرێمی كوردستان دەربڕی .

سەرۆكی حكوومەت ئاماژەی بەوە دا كە كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، گرنگییەكی زۆر بە هەمەجۆركردنی ئابووری و بەتایبەتی پێشخستنی كەرتی كشتوكاڵ دەدات و ئاسانكاری پێویست پێشكەشی وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و بیانی دەكات .

Back to top button