دوو تۆمەتبار لە هەولێر دەستگیر کران

 

لە رێگەی ڕاگەیاندراوێکەوە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر ئاشکرای دەکات دوو تۆمەتباریان دەستگیر کردووە کە کاریان دزینی مۆبایل بووە لە دەستی مناڵان .

لە ڕاگەیاندراوەکەی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێدا هاتووە “بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان – نووسینگەی رۆژهەڵات، دوو كەسی بە رەگەز سوورییان بە ناوەكانی (ش.ع.ق) و (ح.ع.ی) بە تۆمەتی دزینی 11 مۆبایلی زیرەك دەستگیر كرد، كە لە چەند گەڕەكێكی جیاوازی شاری هەولێر بە ماتۆڕسكیل مۆبایلی زیرەكیان لە دەست منداڵان دەڕفاند و لێیان دەدزین”.

هاوکات لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە : “تۆمەتباران دانیان نا بە تاوانەكەیاندا، بۆیە پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ رێكخرا و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، راگیران و درانە دادگا”.

لە کۆتاییشدا داوا لە هاووڵاتیان دەکات “هەر كەسێك دزیی هاوشێوەی لێكراوە و مۆبایل لە منداڵەكانی دزراوە، بە مەبەستی تۆماركردنی سكاڵا، سەردانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان – نووسینگەی رۆژهەڵات بكات

Back to top button