ئەم هەفتەیە مووچەی 18 وەزارەت و دەستە و دامەزراوە دابەش دەكرێت

خواكوڕك

 

وەزارەتی دارایی و ئابووری خشتەیەكی دابەشكردنی مووچەی راگەیاند و بەپێی خشتەكە، ئەم هەفتەیە مووچەی 18 وەزارەت و دەستە و دامەزراوە دابەش دەكرێت.

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 29-1-2017، مووچه‌ی مانگی 11ی 2016ی ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

1- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی.

2- وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه ‌و نیشته‌جێكردن.

3- وه‌زاره‌تی گواستنه‌وە و گه‌یاندن.

رۆژی دووشه‌ممه‌ 30-1-2017، مووچه‌ی مانگی 11ی 2016ی ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

1- وه‌زاره‌تی كاره‌با.

2- وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار.

3- وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو.

4- وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و بازرگانی.

5- وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی.

رۆژی سێشه‌ممه‌ 31-1-2017، مووچه‌ی مانگی 11ی 2016ی ئه‌م وه‌زاره‌ت و سه‌رۆكایه‌تییانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

1- وه‌زاره‌تی داد.

2- وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان.

3- مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان.

4- مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی.

5- ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری.

6- سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم.

7- سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان.

8- سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران.

رۆژی چوارشه‌ممە 1-2-2017، مووچه‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی دابه‌ش ده‌كرێت.

رۆژی پێنجشه‌ممە 2-2-2017، مووچه‌ی (كه‌مئه‌ندامان)ی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی دابه‌ش ده‌كرێت.

Back to top button