ئاگاداریەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر

هاتوچۆی هەولێر هاووڵاتییان و شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە کە لە رۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە، دەوامی بەشی مۆڵەتی فەرمانگەکەیان لەبری کاتژمێر شەش، تا کاتژمێر چواری ئێوارە دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە: “سەرجەم شۆفێران و هاووڵاتییان ئاگاداردەکەینەوە، لە رۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە، کە دەکاتە 27ی ئەیلولی 2020، دەوامی بەشی مۆڵەتی هاتوچۆی هەولێر تا کاتژمێر ضواری سەر لە ئێوارە دەبێت، لە جیاتی کاتژمێر شةشی ئێوارە”.

دەشڵێت: “ئەم کەمکردنەوەی کاتی دەوامەش لەبەر گۆڕانی وەرز و کەمبوونەوەی ئەو لۆدەیە کە پێشتر لە بەشی مۆڵەتی هاتوچۆ هەبووە”.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە، دەوامی فەرمانگە حکومییەکانی هەرێم چەندین جار گۆڕانکارییان بەسەردا هێنراوە.

 

Back to top button