فرۆكەیەكی ئێرانی خرایە خوارەوە
خواكوڕك
فرۆكەیەكی بێ فرۆكەوانی سیخوری ئێران لەلایان هێزە ئاسمانیەكانی وڵاتی ئیمارات لە یەمەن خرایە خوارەوە، فەرماندەیەكی هێزەكانی سوپای ئیمات ئاشكرا دەكات كە ئەو فرۆكە بێ فرۆكەوانە سیخوریەی ئێران لەناوچەی باكوری ئەو وڵاتە سوراوەتەوە، لەلایان هێزەكانی ئەوانەوە كراوەتە ئامانج و خراوەتە خوارەوە.
لە لێدوانێکیدا تایبەت بە ئاژانسی هەواڵی ئیمارات لیوا احمد سەیف ئەلیافیعی جێگری سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیمارات ئەوەی خستۆتەڕوو کە لە ناوچەی باکوری ئەلمەخا لە وڵاتی یەمەن توانیویانە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئێرانی بکەنە ئامانج و تێکی بشکێنن کە بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا سوڕاوەتەوە”.
شایانی باسە وڵاتی ئیمارات یەکێکە لە وڵاتانی هاوپەیمانی عەرەبی بۆ گەڕانەوەی شەرعیەت لە وڵاتی یەمەن دژی حوسیەکانی ئەو وڵاتەیە.