کۆتای ئەم هەفتەیە ٣٢٠ ملیار دینارەکەی بەغدا دەگاتە هەولێر
دوای ئەوەی هەولێر و بەغدا رێککەوتن تا پەسەندکردنی ڤودجەی ساڵی ٢٠٢١ عێراق بڕی ٣٢٠ ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت، لە ئێستادا بە هۆد دابەشنەکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق ناردنی ٣٢٠ ملیار دینارەکەی هەرێم دوا کەوتوە.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاندووە بڕیارە رۆژی پێنجشەممە 2020/09/24 لەگەڵ خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراقدا، 320 ملیار دینارەکەی ھەرێمی کوردستانیش خەرجبکرێت.
شایەنی باسە پرۆژەیاسای بودجەی 2020ـی عێراق 148 تریلۆن دینارە و 81 تریلیۆن دینار کورتھێنانی ھەیە. حکومەتی عێراق لە پێناو وەگرتنی قەرزی دەرەکی و بەڵێنی دامەزراندن و 320 ملیار دینار پشکی ھەرێمی کوردستان پرۆژەکەی رەوانەی پەرلەمان کردووە و چاوەڕێی پەسندکردنیەتی.