ماکرۆن: تورکیا تیرۆر و بەکرێگیراوان ڕەوانەی لیبیا دەکات
لەوتارێکی تۆمارکراودا کە لە 75-ەمین دانیشتنی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان بڵاویکردەوە، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا رایگەیاند، تورکیا تیرۆر و بەکرێگیراوان ڕەوانەی لیبیا دەکات، ئەمریکاش بەهۆی ئەوەی لەرێککەوتننامەی ئەتۆمی 2015ی نێوان ئێران و وڵاتانی کاریگەری جیهان کشانەوەتەوە، ناتوانێت میکانیزمی سەپاندنەوەی سزا نێودەوڵەتییەکان بەسەر ئێراندا جێبەجێبکات.
سەرۆکی فڕەنسا جەختیشیکردەوە، پێویستە تورکیا مەبەستی خۆی لەلیبیا رونبکاتەوە.
لەبارەی کۆرۆناوە، سەرۆکی فڕەنسا رایگەیاند، پێویستە گەلانی جیهان لەروبەروبونەوەی کۆرۆنادا هاریکاری یەکتری بکەن.