سەرۆك بارزانی وەکو سیمبوڵی ئاشتی لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەردەکەوێت
سەرۆك بارزانی وەکو سیمبوڵی ئاشتی لە کۆبوونەوەی ساڵانەی نەتەوە یەکگرتووەکان نیشانی سەرۆکی وڵاتان دەدرێت.
لە کۆبوونەوەی تایبەت بە حەفتاو پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕێكخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا كە دوێنێ دووشەممە ٢١ی ٩ی ٢٠٢٠ بەڕێوەچوو و بەشێکی سەرۆکی وڵاتان بە راستەوخۆ و بەشێکی دیکەشیان لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە بەشدارییان لەکۆبوونەوەکە كرد، تۆمارێكی ڤیدیۆیی نیشان درا كە تێیدا سەرۆك بارزانی وەکو سیمبولێكی ئاشتی دەردەكەوێت.
چاودێرانی سیاسی ئاماژە بەوە دەدەن، دەرکەوتنی سەرۆك بارزانی جێگەی شانازیە بۆ گەلی کوردستان و دەرخەری بەهێزی پێگەی سیاسی هەرێمی کوردستانە لە ناوەندە جیهانیەکاندا.