ئەمەریكا فڕۆكەی ئێف 35 دەداتە ئیمارات

سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان ئاشكرایان كردووە كە ئەمەریكا و ئیمارات دەیانەوێ رێككەوتن لەسەر پێدانی فڕۆكەی 35 ئێف بە ئیمارات بكەن، بەڵام تا ئێستە لەلایەن ئەمەریكاوە تاوتوێی ئەو رێككەوتنە دەكرێت.

کەناڵی “ئەلعەرەبیە” بڵاوی كردووەتەوە، وەك پرەنسیپ رێككەوتنێك لە نێوان ئەمەریكا و ئیمارات كراوە تا ئەمەریكا فڕۆكەی 35 ئێف لە مانگی كانوونی یەكەمی ئەمساڵ بداتە ئیمارات، بەڵام تا ئێستە جۆری ئەو رێككەوتنە لەلایەن ئەمەریكاوە تاوتوێ دەكرێت.

لە بەرواری 15ی ئەیلول لە كۆشكی سپی لە ئەمەریكا، رێوڕەسمی ئاشتیی مێژوویی لە نێوان ئیسرائیل و ئیمارات واژو كرا. هاوكات رێككەوتنێك لە نێوان مەنامە و تەل ئەبیب واژوو كرا.

لەوبارەیەوە سەرۆكی ئەمەریكا دۆناڵد ترەمپ پێشوازیی لەو ئاشتی و رێككەوتنە كرد كە لە نێوان ئیمارات و بەحرێن لەلایەك و ئیسرائیل لەلایەكی تر واژوو كرا، بۆیە رێوڕەسمێكی گەورە بەئامادەبوونی ترەمپ بەو بۆنەیەوە بەڕێوە چوو.

Back to top button