ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: تکایە فریای سلێمانی بکەون خەریکە بەسەر چەند کەسێک دابەش دەکرێت.

دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو چەند شوێنێکی گشتی لەلایەن چەند کەسێکەوە دەستی بەسەر داگیرا هەروەها لە رابردوو دار سنەوبەرکانی سەر رێگای تاسلوجە سوتێندران بە مەبەستی دەست بەسەر داگرتنی، ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگات سلێمانیش دەلێت فریای سلێمانی بکەون.

ڕێبوار ئەحمەد، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان رایگەیاندووە: بەدەر لە سوتاندنی دار سنەوبەرکانی تاسلوجە کە ئامانج لێی دابەشکردنی بووە بەدەر لەمانە بەشێک لە زەویيەکانی سلێمانی بە بێ موزایەدەی ئاشکرا فرۆشراون بە کۆمپانیایەکی دیاریکراو کە دۆنمێکی بە دوو ملیۆن و نیو دینار دراوە لە کاتێکدا نرخی ڕاستەقینەی ئەم زەویانە نزیک دەبێتەوە لە 40 ملیۆن دینار، ئەم كارەش تەواو نایاساییە.

لە لایەکی دیکە زیاد ڕەزا،  ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاندووە: بەشێک لەو زەویانە بە ناوی دابەشکردنی زەوی بەسەر کەسوکاری شەھیدانەوە دابەشکراون و کەسانێک لێیان سوودمەند بوون، کە ھیچ پەیوەندییەکیان بە کەسوکاری شەھیدانی شەڕی داعشەوە نیە.

ئەندامێکی دیکەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش رایدەگەیێنێت تکایە فریای سلێمانی بکەون خەریکە بەسەر چەند کەسێک دابەش دەکرێت.

جێی باسە بەشێک لەو زەویانە بە دەغڵ و دانەوە مامەڵەیان پێوە دەکرێت و  نەخشەی بازرگانی بۆ دەکێشرێت.

Back to top button