به‌ ڤیدیۆ : له‌ ئێران كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مه‌ شیرمه‌نیه‌كان ته‌قیه‌وه‌، له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وا راگه‌یێندراوه‌ كه‌ كارگه‌كه‌ بۆردوومانكرابێت

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوو چه‌ند پێگه‌یه‌كی گرنگی ئێران ئاگریان تێبه‌ر بوون كه‌ میدیاكانی ئه‌و وڵاته‌ رایانگه‌یاند ره‌نگه‌ به‌شێكیان به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ بوو بێت ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه‌  ئاگرێكی گه‌وره‌ له‌ دامه‌زراوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ به‌رهه‌مه‌كانی شیره‌مه‌نی له‌ تارانی پایته‌خت كه‌وته‌وه‌ و هۆكاره‌كه‌ی نازانرێت.
ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمیی ئێران رایگه‌یاند كارگه‌ی شیره‌مه‌نی میهان یه‌كێكه‌ له‌ كارگه‌ هه‌ره‌ گه‌وره‌كانی ئێران ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ شاری ئیسلام شه‌هری باشوری خۆرئاوای تاران ئاگری گرت.
هه‌روه‌ها ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی ئێران راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ تا ئێستا نازاندرێت كه‌ زیانه‌ گیانی و ماددیه‌كان چه‌نده‌.
له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیش وا راگه‌یێندراوه‌ كه‌ ئه‌و كارگه‌یه‌ له‌ لایه‌ن ده‌ستێكی نادریار ته‌قێندراوه‌ته‌وه‌، كه‌ زۆربه‌ی گومانه‌كان بۆ ئه‌وه‌ ده‌چن بۆردوومانكرابێت.

 

 

Back to top button