ئێران هەڕەشە لە ترەمپ دەكات

خواكوڕك
دوای ئەوەی دۆنالد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە ماوەی هەفتەی یەكەمی سەرۆكایەتیەكەی دا چەند بڕیارێكی دەركرد, لەوانە قەدەخەی چوونە ناوەوەی هاوڵاتیانی ئێرانی بۆ وڵاتەكەی كرد, هاوكات لە میانەی چاو پێكەوتنێكی میدیایی ئێرانی بە مەترسی ناوبرد لە وەڵامدا, ئێران بە توندی ئیدانەی راگرتنی ڤیزا بە بە هاووڵاتیانی وڵاتەكەی لەلایەن ئیدارەی دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكاوە دەكات و پەیمان دەدات وەڵامیان هەبێت.

لە بەیاننامەیەكدا كە وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەسەر ئەو بڕیارەی ترامپ دەركردووە كە تێدا رێگری دەكات لە ئێران و شەش وڵاتی دیكەی ئیسلامی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەردانی ئەمریكا بكەن, ئێران دەڵێت وەڵاممان دەبێت.

لە بەیاننامەكەدا وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت ریكاری قونسوڵی و یاسایی و سیاسی گونجاو دەگرینە بەر، لە دژی ئەو هەنگاو مەتریسیدارەی ترامپ هەینی هەڵیگرتووە.

Back to top button