بۆ چارەی 5 نەخۆشی فستق بخۆن

فستق یەكێكە لە چەرازاتە بەسوودەكان بۆ تەندروستی و چارەسەرە بۆ زۆر نەخۆشی، جگە لەوەی بۆ جوانی پێست و قژ سوودی هەیەو دەوڵەمەندە بە كالیسیۆم و ڕیشاڵ و ئاسن و كانزاو ڤیتامین سی، كە سەرچاوەن بۆ بواری جوانكاری سروشتی.

فستق شەش سوودی هەیە كە بریتین لەمانەی خوارەوە:

1. فستق دەوڵەمەندە بە چەوری سوودبەخش، كە سوودێكی زۆری هەیە بۆ پاراستن و بریقەداركرنی پێست و تەندروستی لەش.

2. خواردنی فستق ڕۆژانە، دەبێتە هۆی نەرمكردنی پێست و جوانكردنی، بەهۆی پێكهاتەی ڤیتامین و زەیتی سروشتیەوە.

3. فستق پێكهاتەی دژە ئۆكسانی تێدایە، كە دەبێتە هۆی دواخستنی چرچولۆچی و پیری.

4. خواردنی فستق ڕۆژانە، دەبێتە هۆی دوورخستنەوەی جۆرەكانی نەخۆشی شێرپەنجە بەتایبەتی شێرپەنجەی پێست.

5. فستق دەوڵەمەندە بە پێكهاتەی (بیۆتین) هەر بۆیە خواردنی ڕۆژانە دەبێتە هۆی نەهێشتنی هەڵوەرینی قژەكەت.

Back to top button