بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی: سوتاندنی درەختەکان بە ئەنقەستە و مەبەستدارە
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی رایگەیاند، سوتاندنی دەرەختەکانی سەر رێگەی تاسڵوجە دەستێکی بە ئەنقەست و مەبەستدارە، پێدەچێت خه‌ڵكانێك چاوییان له‌سه‌ر زەوییەکە بێت بۆ پڕۆژه، به‌ڵام هه‌رگیز مۆڵه‌تیان پێنادەن ئه‌و زه‌وییانه بكرێنه پرۆژە.
شاڵاو جەمال بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی سلێمانی بە دەنگی ئەمەریکای رایگەیاند، “تا ئێستا نازانرێت بۆ ئەنجامدانی پرۆژە لەو شوێنەدا ئەو درەختانە سوتێنران یاخود نا، چونکە پرۆژه دێته‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی کشتوکاڵ، لێکۆڵینه‌وه ده‌که‌ین و ئێمه ڕه‌زامه‌ندی ناده‌یه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه، بۆ ئه‌وه ئاگام لێی نییه که‌سێک پرۆژه‌یه‌کی پێشکه‌ش کردبێت و ئه‌و دارانه به‌ربه‌ست بووبێت، به‌ڵام خه‌ڵک به‌گشتی وای بۆده‌چێت که بۆچی به‌ری ئه‌وبه‌ر ئاگری نه‌گرتووه؟”.
گوتیشی، “ئێستا لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه دروستکراوه له‌سه‌ر ئاستی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌هه‌مان شێوه لیژنه دروستکراوه بۆئه‌وه‌ی بکه‌ره‌کانی سوتاندنی ئه‌و دره‌ختانه بدۆزرێته‌وه، تابزانرێت ئامانجی ئه‌وان چی بێت.
بە گوتەی بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی، ئەگەر ئەو کەسانە نەدۆزرێنەوە، کە لە پشت سوتاندنی سەوزایی و درەختەکانەوەن، شوێنی تریش هەیە مەترسی سوتاندنی لەسەرە.