یه‌كه‌م وزیری كابینه‌كه‌ی كازمی توشی كۆرۆنا بوو
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/09/مسته‌فا-كازمی-و-ئیڤان-فایه‌ق.jpg)
ئیڤان فایه‌ق، وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، له‌ئێستادا لە ژێر چاودێریدایە و دۆخی ته‌ندروستی جێگیره.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نوسینگه‌ی وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، ئیڤان فایه‌ق، وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه و له‌ئێستاشدا له‌ماڵه‌كه‌یدا خۆی كه‌ره‌نتین كردوه و له‌ژێر رێنماییه پزیشكیه‌كاندا ده‌رمانی پێویست وه‌رده‌گرێت.
ئیڤان فایه‌ق له پێكهاته‌ی مه‌سیحیه و له ساڵی 1981 له پارێزگای به‌سره له‌دایكبووه و بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له كۆلێژی زانست له‌زانكۆی به‌سره به‌ده‌ستهێناوه، له‌كاتی داگیركردنی موسڵ له‌لایه‌ن رێكخراوی داعشه‌وه له‌و شاره پزیشكی خولاو بووه و پاشان له‌یه‌كێك له كه‌مپه‌كانی ئاواره‌كان له‌ناوچه‌ی مه‌ناوی پاشا له به‌سره نیشته‌جێ بووه.