مەسرور بارزانی و جەیمز كلێڤەرلی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و بەریتانیایان تاوتوێ كرد
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و وەزیری كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیا لە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لە ڕێی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە گفتوگۆیان كرد.
جه‌یمس كلێڤه‌رلی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 23/9/2020، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامداوه و له‌و‌باره‌یه‌وه گفتوگۆیان كردووه.
له به‌رامبه‌ردا، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، جه‌یمس كلیڤه‌رلی داوه‌ته‌وه و تێێدا ده‌ڵێت: “به خۆشحاڵییه‌وه ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ جه‌یمس كلیڤه‌رلی گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌فۆنیمان ئه‌نجامدا، پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا وەک هەمیشە گرنگە و پێشوازی له پشتیوانی به‌ریتانیا ده‌كه‌ین بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنێكی كۆتایی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدرالی، کە پێویستە له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزگرتنی دوولایه‌نه بێت، هاوكات له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی ده‌ستووریش یه‌كبگرێته‌وه”.
لە لایەن خۆشیەوە جەیمز كلێڤەرلی، لە تویتێكدا رای گەیاند: ”پەیوەندییەکی بەهێز لە نێوان حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان زۆر گرنگە بۆ دڵنیابوونەوە لە سەقامگیرییەکی درێژخایەن لە ناوچەکە“.