هۆزەعەرەبەكان: مالیكی بگەڕێتەوە ناسنامەكانمان دەگوازینەوە سەر پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان
خواكوڕك
دوای ئەوەی نوری مالیكی ئەمینداری حیزبی دەعوەی عێراقی بە مەبەستی گەڕانەوەی بۆ دەسەڵات هەولەكانی خۆی وەگەڕخست, لە ئێستادا لەسەر ئاستی ناوخۆی عێراق ناڕەزایەتی بە مەبەستی پێشگرتن لە هەولەكانی مالیكی زیاتر دەبن, هۆزە عەرەبەكانی نەینەواش هۆشداری گەڕانەوەی مالیكی دەدەن.
شێخ مزاحم حویت وتەبێژ بەناوی هۆزە عەرەبەكانی نەینەوا لەبەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: هەر كاتێك نوری مالیكی بگەڕێتەوە سەر دەسەڵات، “ئێمە جیابوونەوەی خۆمان ڕادەگەیەنینو ئەوكات داوا لەئیدارەی ناوخۆیی پارێزگای نەینەوا دەكەین ناسنامەو ڕەگەزنامە بگوازرێتەوە بۆ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان”.
شێخ مزاحم حویت هەروەها راشیگەیاند “هۆشداری دەدەین لەبارەی جارێكیتر گەڕانەوەی مالیكیو دەسەڵات گرتنەدەست لەبەرئەوەی جارێكیتر پارێزگاكان دەفرۆشێتەوە بەگروپی تیرۆریستیی داعش”.
وتەبێژی هۆزە عەرەبەكان داواشی كرد، كە حكومەت لێپێچینەوە لەمالیكی بكات لەبارەی ئەو تاوانانەی كردوویەتی، نەك ئەوەی رێگەی پێبدرێت جارێكی تر بگەڕێتەوە دەسەڵات.
سەرچاوە هەواڵییەكان باس لەوە دەكەن، مالیكی لەهەوڵدایە لیستەكەی لەهەڵبژاردنی داهاتوو ببێتە یەكەم لیستو دەسەڵات لەعێراق وەرگرێتەوە، كە پێش ئەم خولەی پەرلەمان هەشت ساڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق بوو.