چین گەورەترین پرۆژەی هاوچەرخ لە هەولێر دەستپێدەکات

سامان عارەب، بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی هەولێرلە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات کۆمپانیایەکی چینی لە هەولێر پرۆژەیەکی هاوچەرخ بە بەهای ملیارێک دۆلار دروستدەکات. دەستەی وەبەرهێنانیش رایدەگەیەنێت، پرۆژەکە گەورە و دەگمەنە و تائێستا پرۆژەیەکی وا لە عێراق و ناوچەکەدا بوونی نەبووە

لە درێژەی قسەکانیدا عارەب ئاماژە بەوە دەکات  ئەو کۆمپانای چینییە  پرۆپۆزەڵی چەند پرۆژەیەکی هاوچەرخی گەورەی پێشکەشی دەستەی وەبەرهێنان کردووە کە بەهاکەی زیاتر لە ملیارێک دۆلارە. کونسوڵخانەی چینیش لە هەولێر پشتگیریی پرۆژەکەیان کردووە و پرۆژەلە لە چەند پرۆژەیەکی گەشتیاری، نیشتەجێبوون، وەرزشی و شاری یاری لە هەولێر پێک دێت

وەک سامان عەرەب ئاماژەی پێداوە تائێستا لە عێراق و ناوچەکەدا پرۆژەی هاوچەرخی وا نییە و تەنیا لە چەند وڵاتێکی وەک ژاپۆن، کۆریا و سەنگاپوور هەیە

بە گوتەی سامان عارەب، تائێستا لە عێراق و ناوچەکەدا پرۆژەی هاوچەرخی وا نییە و تەنیا لە چەند وڵاتێکی وەک ژاپۆن، کۆریا و سەنگاپوور هەیە و هاوکاتیش دەستەی وەبەرهێنان رەزامەندی لەسەر پرۆژەکە داوە و بڕیارە بە زووترین کات دەست بە جێبەجێکردنی بکرێت .

Back to top button