جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق : کێشەی زەویوزاری کوردانی ناوچە کوردستانییەکان چارەسەر دەکرێت

 

لە دوای بەردەوامی بە تەعریبکردنی زەویوزاری کوردان لە ناوچەکوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بە دەستی ءەرەبە هاوردەکان و هێزە ئەمنییەکانی عێراق ، حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتە سەر خەت و دوێنێ مسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاشکاوانە لە پەیامێکدا دەسەڵاتدارانی بەغدای ئاگادار کردەوە ، بەردەوامی ئەو داگیرکارییە ئاشکرایە چیدیکە جێگەی قەبوڵ کردن نییە .

دوابە دوای ئەو پەیامانە و بەردەوام بە دوا داچوونی شاندی هەرێمی کوردستان لەو بارەوە ، ئەمڕۆ بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق  لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان گوتی : وەزیری ناوخۆی عێراق بەڵینیدا پرسەكان بەپێی یاسا چارەسەر بكەن و سزای ئەو كەسانەش بدەن كە سەرپێچی یاسایان كردووە

ئەو قسانەی حەداد لە کاتێدایە کە ئەمڕۆ چوارشه‌مممه‌، 23/9/2020، به‌شیر خه‌لیل حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌گه‌ڵ عوسمان غانمی، وه‌زیری ناوخۆی عێراق كۆبوونه‌وه‌ و پرسی داگیركردنی زه‌ویوزاری جووتیارانی كوردیان له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌ هاورده‌كان تاووتوێ كرد

Back to top button