عەلی عەونی:دەبێت ئەو زماندرێژانەی پارەی تازییەی خەزوری خۆیان دزی بدرێنە دادگا.

ئەندامی سەركردایەتی پارتی و بەرپرسی لقی زاخۆی پارتی عەلی عەونی لەوەڵامی ئارێز عەبدولڵا دا دەلێت”دەبێت ئەو زماندرێژانەی پارەی تازییەی خەزوری خۆیان دزی بدرێنە دادگا”.

لە نووسینێكی دا كە لەتۆری كۆمەڵایەتی دا بڵاوی كردۆتەوە، عەلی عەونی دەنووسێت”ئەوەی دەفتەرێک دولاری مەسرەفی تازییەی خەزرووری خۆی دزی و دواتر لێی ئاشکرا بوو ؛ بەڵام چونکە حەیای نەبوو ئابڕووی نەچوو.

 

ئەمە لەكاتێكدایە كە پێشتر ئارێز عەبدولڵا ئەندامی یەكێتی رایگەیاندبوو كە پێویستە ئەوانەی ریفراندۆمیان كرد دادگایی بكرێن”.
Back to top button