سێرگەی لاڤرۆڤ لە گەڵ شاندی بەرەی ئاشتی و ئازادی رۆئاوای کوردستان کۆ دەبێتەوە

 

 

ئیبراھیم برۆ ئەندامی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنەکەسە لە لێدوانێكدا بۆ ما:پەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت ئەمڕۆ چوارشەممە، شاندێکی بەرەی ئاشتی و ئازادی لە رۆژئاوای کوردستان سەردانی مۆسکۆی پایتەختی رووسیا دەکەن و لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆدەبنەوە.

برۆ لە درێژەی قسەکانیدا ئاشکرای دەکات ، ئەمرۆ شاندێکی بەرەی ئاشتی و ئازادی سەردانی رووسیا دەکەن و بڕیارە سبەی پێنجشەممە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرکی لاڤرۆڤ کۆببنەوە، هاوكات بڕیاریشه‌ لەگەڵ بەرپرسانی تری وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبوونەوەی تر ئەنجام بدەن لەوانە لەگەڵ میخائیل بوکدانۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا.”

سەبارەت بە ئامانجی سەردانەی ئەو شاندەی رۆژئاوای کوردستانیش ئیبراهیم برۆ گوتی : “چەندین بابەتی گرینگ گرێدراون بە ڕەوشی ئێستای سووریا و ناوچەکە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا باسی لێوه‌ دەکرێت، هه‌روه‌ها ڕووسیا رۆڵێکی گرینگ دەگێرێت لە سووریا، بۆیه‌ دەمانەوێت مافی تەواوی پێکھاتەکان لە سووریا بە چارەسەری سیاسی کۆتایی پێ بێت و مافی ھەموو لایەک دیاری بکرێت

بە پێی زانیاری هەمان سەرچاوە ، شاندی ئاشتی و ئازادی، لە ئەحمەد جەربا سەرۆکی بەرە و، دوو ئەندامی ئەنەکەسە کە لە کامیران حاجۆ، بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنەکەسە و سلێمان ئۆسۆ،  ئەندامی ئەنجوومەن پێکدێت و ئەندامێکی رێکخراوی ئاشووریش لەگەڵ شاندەکە دەبێت وەک پێناسەی لە بەرچاوکردنی مافی کەمە ئایینەیەکان .

Back to top button