لە خاڵی سنووری دەستکردی نێوان باشوور و باكووری کوردستان بڕێکی زۆر هێرۆیین دەستی بەسەردا گیرا
لەچالاکییەکی هاوبەشدا لە نێوان تیمەکانی ئاسایشی سۆران و مێرفەسۆر ١٠ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری هێرۆیین دەستی بەسەردا گیرا .
لەمبارەوە موقهدهم سیامهند حهسهن ئهرگوشی، بهرپرسی نووسینگهی تایبهت له بهڕێوهبهرایەتی ئاسایشی سۆران ئەمڕۆ (چوارشەممە، 23-9-2020) لە لێدوانێکدا لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات”دوای ئەوەی زانیاریمان کۆکردەوە لەبارەی هەندێک جموجۆڵی نایاسایی لە سنوورەکەمان، بەڕێوەبەری ئاسایشی گشتی ئاگادارکرایەوە، لەسەر بڕیاری ئەویش تیمێکی هاوبەش لەنێوان ئاسایشی سۆران و بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی مێرگەسۆر پێکهێنرا و مەفرەزەیەک نێردرایە سەر سنوور
سەبارەت بە وردەکاری چۆن دەستبەسەرداگرتنی ئەو ماددە هۆشبەرە سیامەند حەسەن ئەرگوشی زنایاری زیاتر ئاشکرا دەکات و گوتی : ئەو تیمەی پێکهێنراوە لەسەر سنووری باکوور و باشووری کوردستان لەنێوان گوندەی بەرمیزە و شانەشا، لە دەشتێکدا جموجۆڵی نایاساییان بینیوە لەئەنجامی بەدواداچوونیشدا ئەو تیمە هاوبەشە 10 کیلۆ ماددەی هۆشبەرمان دەست بەسەرداگرت، کە لە جۆری هیرۆیینە و لە وڵاتی تورکیا بە قاچاغ هێنرابووە هەرێمی کوردستان”.
هاوکات باس لە دەستگیر کردنی تۆمەتبارێک دەکات وەک کەسێکی گومانلێکراو و دەڵێت خەڵکی سیدەکانە و ماڵی لە هەولێرە. لیکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە