مەرجەکانی دەستپێکردنەوەی خوێندن لە ناو پۆلەکاندا لە لایەن وەزارەتی تەندروستی ڕاگەیاندرا

 

خاڵس قادر، بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارتی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت مەرجیان داوەتە وەزارەتی پەروەردە بۆ چۆنیەتی دەستپێکردنەوەی خوێندنی ئەمساڵ لە ناو پۆلەکاندا .

خالس ئاشکرای دەکات یەکەم مەرجی سەرەکی بەستنی دەناک دەبێت و هاوکاتیش دەبێت بە مەودای نیوان خوێندکاران لە ناو پۆلەکان یەک مەتر بێت  و بەردەوامیشماددەی پاک کەرەوە بەکار بێنن و دەستیان بشۆن و پێویستە دەرمانی دژە ڤایۆسیش لە ناوخوێندگاکان بڕشێنن .

ئەو ڕێنمایی و مەرجانە لە کاتێکدا بەپێی بڕیارێكی پێشووتری وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان، ‏لە 27ی 9 خوێندنی قۆناخی 12ی ئامادەیی لەنێو قوتابخانەكاندا ‏دەستپێدەكاتەوە ‌و لە  10ی مانگی 10دا دەوامی پۆلەكانی یەك و ‏دووی بنەڕەتیش لەنێو قوتابخانەكان دەستپێدەكاتەوەو قۆناخەكانی ‏دیكەش بەشێوەی ئەلیكترۆنی وانە دەخوێنن.‏

Back to top button