بەغدادی كوژراوە یان هەڵهاتووە
خواكوڕك
دوای ئەوەی سوپای عێراق بەری چەپی موسڵیان لە تیرۆریستانی داعش پاككردەوە, هەولەكانیان چڕكردۆتەوە بۆ دەستنیشانكردنی شوێنی مانەوەی سەرۆكی رێكراوی داعش ئەبوبەكر بەغدادی, بەڵام تا ئێستا نەزانراوە ئاخۆ بەغدادی لە عێراق ماوە یاخود چووەتە سووریا.
لە كاتێكدا چەند مانگی پێشوو دەزگا هەواڵگریەكانی عێراق جەختایان لەوە دەكردەوە كە بەغدادی لە موسڵە تا چەند مانگێكیش دوای دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنەكان، بەڵام ئێستا زانیاریە هەواڵییەكان باس لەوە دەكەن كە بەهیچ شێوەیەك ناوبراو لە موسڵدا نییە، نە لەلای چەپ و نە لە راست، هەروەها لە هیچ شوێنێكی دیكەی پارێزگاكەش بوونی نییە.
هەر لەو بارەوە لەیس نعیمی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری عیراق باسی لەوە كردوە سەرجەم سەركردەكانی داعش یان لە موسڵ هەڵاتوون یان یاخود لەناو تونێلەكاندا لەناوچوون و ئەبوبەكر بەغدادیش بە هەمان شێوە، یان هەڵاتووە بەرەو سوریا یاخود لە توێنەلەكاندا كوژراوە، ئاماژەی بەوەشكردووە كە داعش تونێلی هەیە 21 كیلۆ مەتر درێژییەكەیەتی.
شایەنی باسی, ئەبوبەكر بەغدادى كۆتا بڵاوكراوەی تۆماری دەنگی بوو لە سەرەتای مانگی 11ی رابردوودا كاتێك داوای لە چەكدارەكانی كرد بجەنگێن و خۆیان نەدەن بەدەستەوە.