سەرۆکی حکومەت بڕیارێکی لە بەرژەوەندی سەلامەتی قوتابیان دەرکرد

 

لە ڕاگەیاندروێکدا ، ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە ئاشکرای دەکات بەفەرمانی مەسرور بارزانی ، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، گوژمەی (٥٤۰) پێنج سەد و چل ملیۆن دینار تەرخان کراوە بۆ کڕینی هەموو ئەو پێداویستیانەی کە دەتوانێت قوتابیان لە مەترسی تووشبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا بپارێزێت

 

دەقی راگەیەندراوێک لە راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەوە

بەفەرمانی مەسرور بارزانی ، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، گوژمەی (٥٤۰) پێنج سەد و چل ملیۆن دینار تەرخانکرا بۆکرینی پێداویستییەکانی خۆپارێزیی بۆ ناوەندەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە لەتەواوی کوردستان ، بەمەبەستی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی ۲۰۲۰ ـ ۲۰۲۱.

بەرێوبەرایەتی راگەیاندن و پەیوەندییەکان ـ وەزارەتی پەروەردە

۲۳ ی ۹ ی ۲۰۲۰

Back to top button