ژماره‌یه‌ك وه‌به‌رهێنه‌ری كوردستان گه‌شتی ده‌ره‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌كرا
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو ژماره‌یه‌ك وه‌به‌رهێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان له جێبه‌جێكردنی كاره‌كانیان كه‌مته‌رخه‌میان كردووه، درانه دادگا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر رایده‌گه‌یێنێت كه ژماره‌یه‌ك وه‌به‌رهێنه‌ر گه‌شتی ده‌ره‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌كراوه، هه‌روه‌ها چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كیش كه كاره‌كانیان وه‌ستابوون له ئاینده‌یه‌كی نزیك دەست بە کار دەکەنەوە.
سامان عارەب، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی هەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاندووه: ” له رابردوودا به هۆیی بوونی كێشه له وه‌به‌رهێنانی راگیرا بوون له ئێستادا کێشەکانیان چارەسەر کراوە، لەوانەش هەرسێ پڕۆژەی دەشتی بەهەشت و کۆیە ستی و کانی ئەڵمانی، کە بڕیارە لە ماوی یەک مانگدا دەست بە کار بکەنەوە”.
هه‌روه‌ها بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی هەولێر گوتیشی: “هەر وەبەرهێنەرێک کەمتەرخەمیی کردبێت، لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە و ژمارەیەک وەبەرهێنەر دراونەتە دادگا و گەشتکردنیش لە چەندین وەبەرهێنەر قەدەغە کراوە”.