هه‌والگری عێراق: دوو كه‌سی له‌ به‌غدا ده‌ستگیر كرد كه‌ سیخوریان بۆ داعش كردووه‌

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوو چالاكیه‌كانی تیرۆریستانی داعش له‌ ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان پارێزگاكانی دیكه‌ی ناوه‌ڕاستی عێراق زیادی كرد، ئه‌مڕۆ  ده‌زگای هه‌واڵگریی عیراقه‌وه‌ دوو برای ده‌ستگیركران كه‌ كاری سیخوڕی و هه‌واڵگری بۆ رێكخراوی داعش كردووه‌، و له‌ باره‌یه‌وه‌ به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه‌،
ده‌زگای هه‌واڵگریی عیراق له‌ به‌یاننامه‌كه‌یدا رایگه‌یاند كه‌ هێزه‌كانیان به‌ هاوكاریی پۆلیسی فیدڕاڵی له‌ ناوچه‌ی دۆره‌ی باشوری به‌غدا دوو كه‌سیان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ سه‌ربه‌ رێكخراوی تیرۆرستیی داعشن.
هه‌وه‌ها ده‌زگای هه‌والگری عێراق ناسنامه‌ی ئه‌و دوو كه‌سی ئاشكرا كردووه‌و رایگه‌یاندووه‌ كه‌  ئه‌و دوو كه‌سه‌ برای یه‌كترن و له‌ دیوانی به‌ناو “ئاسایش و هه‌واڵگری”ی رێكخراوی تیرۆرستیی داعش كار ده‌كه‌ن.
به‌پێی ناوه‌ڕۆكی به‌یاننامه‌كه‌، له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كاندا دوو برا داعشه‌كه‌ دانیان ناوه‌ به‌وه‌ی له‌ قه‌زای فه‌لوجه‌وه‌ به‌ره‌و ناوچه‌ی دۆره‌ هه‌ڵهاتون و مه‌به‌ستیان بووه‌ له‌ ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كان رزگاریان بێت كه‌ ئێستا له‌و قه‌زایه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
Back to top button