تەندروستی هەڵەبجە بەهۆی زۆربونی ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا هۆشداری دەدات
به‌هۆی زۆربوونی ژماره‌ی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆناوه له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ته‌نها پشکنین بۆ ئه‌و که‌سانه ده‌کرێت که به‌رکه‌وته‌ی یه‌که‌می توشبوانی دیکەن و نیشانه‌ی توندیان هه‌یه، هۆشداری ده‌ده‌ن که ڕه‌نگه به‌هۆی زۆری حاڵه‌ته‌کانه‌وه نه‌توانن نه‌خۆش وه‌ربگرن .
ئاراس حه‌مه‌سه‌عید به‌ڕێوبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی وه‌فا له لێدوانێکدا به ده‌نگی ئه‌مریکای راگه‌یاند، ژماره‌ی توشبوانی ڤایرۆسه‌که به‌رده‌وام له به‌رز بونه‌وه‌دایه، ئه‌وانه‌ی دێنه نه‌خۆشخانه‌کانه‌وه ئه‌وانه‌ن که نیشانه‌ی توندیان هه‌یه، ئێمه له‌تواناماندا نیه هه‌مو توشبوه‌کان له قاوشه‌کاندا داغڵ بکه‌ین، ته‌نها پشکنین بۆ که‌سی یه‌که‌م و به‌رکه‌وتوی ئه‌و نه‌خۆشخانه ده‌که‌ین که نیشانه‌ی توندیان هه‌یه.
له‌به‌رامبه‌ر زۆربونی حاڵه‌ته‌کانی توشبون به ڤایرۆسی کۆرۆنادا به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه سه‌نته‌ری کۆرۆنای له ناو خۆشخانه‌ی به‌رکه‌وتوانی چه‌کی کیمیاوی کرده‌وه ، عیماد فه‌یرۆز به‌رێوبه‌ری سه‌نته‌ره‌که لەوبارەیەوە ڕاگه‌یاند، توانای سه‌نته‌ره‌که سنور داره ،له ئێستادا 16 نه‌خۆشی تێدایه و 12 نه‌خۆشیان له ژێر ئۆکسجیندان و زۆربه‌شیان که‌سانی به‌ته‌مه‌نن .
به‌پێی دواین ئاماره‌کانی توشبون به کۆرۆناش له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه 30 هاوڵاتی به ڤایرۆسه‌که گیانیان له‌ده‌ستداوه و 65 هاوڵاتیش له‌ژێر چاره‌سه‌ی پزیشکیدان.